هاوپەیمانییەتی ناتۆ ئاشکرایکرد، روسیا مەترسییەکی درێژخایەنە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا و هاوپەیمانیتییەکەمان .

مارک روتە سکرتێری گشتیی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاندووە، ئەندامانی هاوپەیمانییەکە پابەندبوونیان بە زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری بۆ 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی تا ساڵی 2035.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتیوانی درێژخایەن بۆ ئۆکراین دووپاتکرایەوە و هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئەو وڵاتە لە خەرجییەکانی بەرگریدا جێگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جەخت لە فراوانکردنی هاوکارییەکان لە پیشەسازییەکانی بەرگری لە سەرانسەری زەریای ئەتڵەسیدا کرایەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، روسیا بە هەڕەشەیەکی درێژخایەن بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا و ناتۆ دەزانرێت.