سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، پوتن بۆ راگرتنی جەنگی ئێران – ئیسرائیل پەیوەندیی پێوەكردوە و جەختی لەوەش كردوەتەوە كە ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا پێش راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەیوەندیی پێوەكردوە و پێشنیاری هاوكاریی كردووە بۆ راگرتنی جەنگ.

بە وتەی ترەمپ: پوتن وتویەیەتی ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی و دەستبردن بۆ گۆڕینی دەسەڵاتیش لەو وڵاتەكە كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوڵتر دەكاتەوە.

لێدوانی دۆناڵد ترەمپ لە كاتێكدایە رۆژی پێش ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەبیب، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسكۆی كرد و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن كۆبوەوە و دوای دیدارەكەش عراقچی وتی: پوتن جەختی لە چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسیی بۆ راگرتنی جەنگ  كردوەتەوە.