ئێران دەستیکرد بە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز لە تاران رایگەیاند؛ ئێران دەستی بە هێرشەکانی کرد بۆ سەر ئیسرائیل
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز لە تاران رایگەیاند؛ ئێران دەستی بە هێرشەکانی کرد بۆ سەر ئیسرائیل
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا رایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن رێککەوتنی دەوێت دەبێت باجێکی قورستر بدات.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا، وەڵامی لێدوانەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای داوەتەوە، کە وتبووی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا سەر لە بەرانبەر چاو دایە و رەخنەی توندی لە بەرپرسانی واشنتۆن گرتوە، کە ئەو کەسانەی وابەستەی ئیسرائیلن لە حکومەتی ئەمریکادا چاویان لە ئاست راستییەکان داخستووە.
عیراقچی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو لێپرسراوانە سەریان لە خاکدا شاردووەتەوە و وادیارە تەنیا دڵگرانی و خەمی سەرەکییان هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2028ی ئەمریکایە.
ناوبراو جەختیکردەوە، کە بانگەشەکردن بۆ هەر جۆرە دەستدرێژییەکی نەفامانە تەنیا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا هۆشدارییداوە و دەڵێت؛ ئەو دەستدرێژییانەی ئەو کەسانە بانگەشەی بۆ دەکەن و هانی دەدەن، تەنیا یەک ئەنجامی دەبێت؛ ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بەدوای رێککەوتندا دەگەڕێت، دەبێت باجێکی زۆر قورستر بدات.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردوەتەوە، خەڵكی عەفرین لەپاش هەشت ساڵ ئاوارەبوون گەڕانەوە شوێنی خۆیان، بەڵام گوندەكانی عەفرین لە لایەن عەرەبەكان و گروپەچەكدارەكانی سوریاوە رۆخێنراون و ماڵ و موڵكی كوردەكان هەموو بە تاڵان براون.
خەڵكی عەفرین كە لە ساڵی 2018 ئاوارەكراوبوون و شوێنی خۆیان بەجێهێشتبوو دوایین كاروانی ئاوارەكان لە 16 ئەم مانگە هەرێمەكانی جەزیرە و كۆبانێەوە گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
بەشێك لە خەڵكی عەفرین كە ماوەی هەشت ساڵ بوو ئاوارە ببون وێڕای ئەوەی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، بەڵام ناتوانن بگەڕێننەوە سەر موڵك و ماڵی خۆیان چونكە گوندەكانیان روخێنراون و ماڵەكانیان بەتاڵان براون.
بە گوێرەی وتەی دانشتوانی گوندی دوراقلیا-ی ناوچەی شەران لە عەفرین لە كاتی ئاوارەبوونیاندا هەشت ماڵی عەرەب لەو گوندەیاندا هەبوون و لە پاش ئاوارە بوونی كوردەكان، عەرەبەكان هەموو ماڵ و موڵكی كوردەكانیان بە تاڵان بردووە و ئاسنی ناو دیوار و سەربانی ماڵەكانیان درهێناوە و ماڵەكایان رۆخاندووە و موڵكی كوردەكانیان لە نێوان خۆیاندا بەشكردووە.
بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی كوردسات ڤێستیڤاڵی مەولانا، كە گەورەترین ڤێستیڤاڵە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێكرد.
ئێوارەی ئەمرۆ سێیەمین ڤێستیڤاڵی مەولانا لە پاركی مەولانا لە سلێمانی بەپاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیای كوردسات دەستیپێكرد.
ڤێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانەش لە سەعات شەشی ئێوارە دەستپێدەكات و هەتا سەعات12 شەو بەردەوام دەبێت.
پێشبێنی دەكرێت لە سەرتاسەری كوردستان و عیراقەوە گەشتیار و هاووڵاتیان بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا بكەن و ئامادەكاریەكی تەواویش بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە كراوە.