ئێران هێرشی پێچەوانەی دەست پی کرد و ئیسرائیلیش بەشێکی درۆنەکانی لە ئاسمانی سوریا خستە خوارەوە
هەساو ئەمیر
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دوای هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر 100 ئامانج لە ناوخۆی ئێراندا، بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی پێچەوانەی بۆسەر ئیسرائیل دەست پێ کرد و ئیسرائیلیش بەشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتەی لە ئاسمانی سوریا خستە خوارەوە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئیسرائیل لە رێگەی 200 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی بۆسەر 100 ئامانجی ئێران دەست پێ کرد، بەیانی ئەمڕۆش سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی پێچەوانەی دەست پێ کرد و رایگەیاند، لە رێگای 800 فرۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کروزەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر ئیسرائیل.
میدیا جیهانییەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە بەشێکی فڕۆکە و موشەکەکانی ئێرانیان لە ئاسمانی سوریا و ئوردن خستووەتە خوارەوە.