بافڵ تاڵەبانی: نیگەرانم موچەخۆران بەبێ وەرگرتنی موچەکانیان پێدەنێنە جەژنەوە
سام
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سام
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە سەڵتەنەتی عومان بەم نزیکانە بەفەرمی وادەی خولی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن رادەگەیەنێت.
عراقچی لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا کە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم دانوستانانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێڕەوی دیپلۆماسی وەستاو لە بارەی پرسی ئەتۆمی دێت.
عومان بەردەوامە لە رۆڵی نێوەندگیری
وەزیری دەرەوەی ئێران تەکیدی لەسەر ئەوەکرد کە مەسقەت بەردەوامە لە رۆڵی نێوەندگیری کاریگەر لە نێوان تاران و واشنتن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە خولی داهاتوو لەسەر بنەمای پێشنیازێکی نوێ کە ئێران بەم دواییە لە لایەنی ئەمەریکییەوە وەریگرتووە دەبێت.
عراقچی دەشڵێت کە تاران وەڵامی خۆی بەگوێرەی بنەما نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران ئامادە دەکات.
تا ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە
لە بەرتەسکی زانیاریەکاندا، عراقچی راشیگەیاند کە "تا ئێستا وادەی خولی داهاتوو دیاری نەکراوە، بە چاوەڕوانی هەماهەنگی عومان و ئێرانی-ئەمەریکی."
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە دانوستانە ناراستەوخۆکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و سەڵتەنەتی عومان بەردەوامە لە رۆڵی ناوبژیوانی لە رێکخستنی قۆناغی داهاتووی گفتوگۆی ئەتۆمی.
هۆشداری بۆ ئیسرائیل
عراقچی بە ئاماژەیەکی راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل وتی: "ئێران خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی نییە، بەڵام بە وردی دەزانێت کێ خاوەنی دەیان سەری ئەتۆمییە!"
عراقچی دووپاتی کردەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیخوازانە و لەسەر بنەمای زانستی و ئایینی دامەزراوە، هەروەها رایگەیاند کە فەتوای رێبەری باڵای ئیسلامی چەکی ئەتۆمی قەدەغە دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند کە لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا تاران خۆشحاڵە بە "پشتیوانی میسر" و ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو وڵات هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەیە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، شەڕی غەززە شەرێك نییە كۆتایی نەبێت و تائێستاش ئۆپراسیۆنەكانیان كۆتایی نەهاتووە.
ئیال ئیزمیر سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان لە غەززە كۆتایی نەهاتووە و بەڵێن دەدات ئەو كاتەی دایانناوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكانیان لە غەززە بۆ بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجەكانیان كەمتری بكاتەوە، پلانیشیان هەیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی هەیكەلی ستراتیژی و ئەمنی سوپای ئیسرائیل.
وتیشی، شەڕی ئەمجارە لە غەززە درێژترین شەڕ بووە لە مێژووی ئیسرائیلدا و ماوەی 610 رۆژە بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشكرد، كۆتایی جەنگ بۆ ئەوان روونە، بەڵام تا لە رووی سیاسیەوە فەرمانیان پێنەكرێت كۆتایی بەو جەنگە بهێنن، بەردەوام دەبن.
زیاتر لە دوو دەیە "گوگڵ" کورتە رێگایەکە بۆ دۆزینەوەی هەر شتێک بە شێوەی ئۆنلاین، ئەمەش رێگەی بە گوگڵ داوە، ئیمپراتۆریەتێکی 2 تریلیۆن دۆلاری دروست بکات.
بەڵام بڵاوبوونەوەی ChatGPT لە مانگی نۆڤەمبەری2022گۆڕانکارییەکی ریشەیی بەخۆیەوە بینی و تا ئێستاش کاریگەرییەکانی هەست پێدەکرێن، بەجۆرێک زیاتر هەست بە بێ رۆڵی گوگڵ دەکرێت.
ئامرازەکانی چات لە کۆمپانیای OpenAI و کۆمپانیایەکی دەستپێشخەر بە ناوی Perplexity وەڵامی پێشوەختە پێشکەش دەکەن لەبری لیستی ماڵپەڕەکان، ئەمەش هاندەری بەکارهێنەران و هەندێک کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆژیایە بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئێستا کام ئایکۆن لەسەر شاشەی سەرەکی دەردەکەون.
لە ڕاستیدا، Perplexity سەرنجێکی بەرچاوی بۆخۆی لەلایەن هەندێک لە گەورەترین کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیاوە راکێشاوە و ئەگەر ئەم گرێبەستانە سەرکەوتوو بن، ئەوا بەم زووانە دەتوانێت لەسەر شاشەی سەرەکی مۆبایلە زیرەکەکانت بە پێوەرێک دەربکەوێت کە بتوانێت پاڵنەر بنێت بۆ ئەوەی ببێتە گوگڵی داهاتوو.
گوگڵ پێبڕکێ لەگەڵ کات دەکات: