د.لەتیف رەشید و مەسعود پزیشکیان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
رەوەز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایان لە یەکترکرد و جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
سەرۆک کۆمار د. لەتیف رەشید، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە تەلەفۆن قسەیانکرد و پیرۆزباییان لە یەکتر کرد.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا جەختیانکردەوە لە سەر پتەوکردنی پەیوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیی هاوبەش و هەردوو سەرۆک هیوایان خواست کە ئەم بۆنەیە ببێتە هۆی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هە دوو گەلی دۆست.