فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عیراق بە نادەستووری و بەئامانجگرتنی سیاسی ناودەبەن و رایدەگەیەنن، ئەوەی عیراق دەیكات برسیكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.

فراكسیۆنە كوردستانییەكان راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوە كرد، بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عیراق بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێلكردنی بنەما دەستووریەكانی عیراقە و ئەو هەڵویستە دەچێتە چوارچێوەی سیاسەتی برسیكردنی هاووڵاتیانی هەرێم، چونكە شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم مافێكی دەستووری و مرۆییە و دواخستنی سزادانێكی بەكۆمەڵە.

روونیشیان كردەوە، داوایان لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە هەڵوێستی روونیان هەبێت و هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بنێن تاكو قوت و بژێوی هاووڵاتیان تێكەڵ بە ململانێ سیاسیەكان نەكرێت.