وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عیراقی دایەوە
رەوەز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زمانی عەرەبی وەڵامی وەزارەتی دارایی عیراق دەداتەوە و لە نووسراوەکەیدا هاتووە؛ بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالی نابێت بودجەی هەرێم ببڕێت و بڕینیشی بڕیارێكی نادروستە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم دا هاتووە "بڕیارەکەی 2024ـی دادگای فیدراڵی باسی پێدانی موچەی هەرێمی کوردستان دەکات و نوسراوەکانی باسی نەناردنی موچە ناکات".
ئەوەش هاتووە؛ بۆ ئەمساڵ بەپێی رێککەوتن بڕیار بووە عیراق 13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن دینار بنێرێت بۆ کۆی 12 مانگەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 4 ترلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن و 165 هەزار دینار هاتووە".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، عیراق 9 ترلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن و 835 هەزار دینار ماوە کە بۆ ساڵی 2025 بینێرێت.
لە درێژەی نووسراوەکەدا هاتووە؛