پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: کۆبونەوەی وەفدی باڵای دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

بەپێی زانیاریەکانی کوردستان نیوز: وەفدی یەكێتی پێكهاتبوو لە قوباد تاڵەبانی، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، نزار ئامێدی، هەروەها وەفدی پارتی پێکهاتبوو لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، ئۆمێد سەباح.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنێتی پێكهێنانی حكومەت كراوە.