پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان دەچنە سنە
١٩ی ئایاری ٢٠٢٥
پارێزگاری سنە رایگەیاند، بۆ یەکەمجار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی شاری سنە دەکەن.
ئارەش لهۆنی پارێزگاری سنە رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهوک و هەڵەبجە سەردانی شاری سنە دەکەن. وتیشی، سەرنجی سەرەکیی سەردانەکە گەشەپێدانی ئابووری دەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
بە وتەی پارێزگاری سنە، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارانی کرماشان و ورمێش بەشدار دەبن.
ئارەش لهۆنی راشیگهیاند، "تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە بەتەواوی کەڵک لە بازاڕی عێراق وەربگرین وەک پێویست، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی کلتووری، دەتوانین پەیوەندییەکان پەرەپێبدەین".