کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت،  ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێک ناوچەى باشورى هەرێم هەیە  هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتیی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان دادەبەزن.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزیکی سوک لە هەوادا، کە لە ناوچەکانی باشوری هەرێم کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن:

هەولێر : 37  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :40 پلەی سیلیزی