تەندروستی عیراق: تا ئێستا زیاتر لە 40 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە
کەژان
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
تەندروستی زیقار رایگەیاند، ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە 19حاڵەت.
ئەحمەد خەفاجی سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی زیقار رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەمساڵدا تا ئێستا توشی تای خوێنبەربوون بوون گەیشتوەتە 19حاڵەت.
وتیشی لەو ژمارە تەنها پێنجیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، كە ئەوانیش تەندروسیان جێگیرە و ئەوانی دیكەش دوای وەرگرتنی چارەسەر گەراونەتەوە ماڵەوە.
پێشتر، وەزارتی تەندروستی عیراق رایگەیاندبوو، تا ئێستا زیاتر لە 40 حاڵەت تای خوێنبەربوون لە عیراق تۆماركراوە كە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقار بووە لەو حاڵەتانەش 6 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی كوشندەیە و لە ڕێگەی بەركەوتن لەگەڵ یان خواردنی گۆشتی ئاژەڵی توشبوو بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. هاوكات لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.