وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی هاوکاری هاوپەیمانانەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە
رەوەز
٦ی ئایاری ٢٠٢٥
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، رۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4ـی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دوای ئەوەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.
شایەنی باسە ئەم هاوکارییە داراییە بەشێکە لەو پشتیوانییەی کە هاوپەیمانان پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکەن لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی و بەرگری هەرێمی کوردستان.