لە روداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی هەڵەبجە - سەیدسادق سێ کەس گیانیان لەدەستدا
رەوەز
٦ی ئایاری ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی هەڵەبجە - سەیدسادق دوو ژن و منداڵێک لە ئۆتۆمبێلێکدا گیانیان لەدەستدا.
سەڵاح جەمیل پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: روداوەکە لەسەر رێگەی هەڵەبجە - سەید سادق رویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا وەرگەڕاوە و سێ لە سەرنشینەکانی گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی: روداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە و دوو ژن و منداڵێک تیایدا گیانیان لەدەستداوە.