هاوكات كەجەكە رایگەیاند ئۆندەری شەهیدی ئاشتییە و بە مردنی كورد پشتیوانێكی گەورەی لەدەستداوە، ئەحمەد توركیش دەڵێت ئەو كەلێنەی لە نەبونی ئۆۆندەر دروست بووە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە.

كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە بۆ كۆچی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە گەلی كورد كەسێكی گرنگی لە مێژوی تێكۆشان و ئاشتیخوازیی خۆیدا لەدەستدا بۆیە پێویستە ئامانجەكەی بهێنرێتە دی.

كەجەكە لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوە كردوە كە ئۆندەر هاوكات لەگەڵ تێكۆشان بۆ یەكسانی و دادپەرەوەریی لە توركیا دۆست و پشتیوانێكی گرنگی كورد بوو تاوەكو دوا ساتی ژیانی سەرقاڵی بە ئامانج گەیاندنی پڕۆسەری چارەسەریی كورد بوە و  دواجاریش بوە شەهیدی ئاشتی.

هاوكات ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری باكوری كوردستان و ئەندامی وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان هەدەپە لە پەیامێكیدا بۆ ئۆندەر رایگەیاند  ئەو ژیانی خۆی بۆ ئاشتی و دۆستایەتی گەلی كورد و تێكۆشان بۆ جوانییەكان تەرخان كردبوو بۆیە كەلێنی ئەو بە ئاسانی پڕ نابێتەوە.