پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، زیندانییەکی دهۆک کە بە مەبەستی چارەسەر بردرابوو بۆ نەخۆشخانە، هەڵات.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، زیندانییەکی چاکسازی زڕکای دهۆک، لەکاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەر، داوای کردووە بیبەن بۆ دەستشۆر، بەڵام لە پەنجەرەی دەستشۆرەکەوە هەڵاتووە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو زیندانییە بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی کچێک سزا درابوو و لە زینداندا بوو.

وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان بەدوایەوەن و هێشتا دەستگیر نەکراوە.