پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو خۆپیشاندانی کۆمەڵێک کرێکاردا و بەهۆیەوە 28 کەس برینداربوون.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەی خستووەتە روو، بەهۆی هێرشەکەوە 28 کەس بریندار بوون، کە برینی دووانیان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکە پەنابەرێکی ئەفغانی تەمەن 24 ساڵ بووە و پێشتریش بەهۆی تاوانی دزی و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە، بۆیە گومان لەسەر ئەم هێرشەش هەیە.