وردبینی لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهات
ئوسامە ئەبوبەکر
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وردبینی لیستی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهاتووە و دوای ئیمزای وەزیری دارایی عیراق، موچە بۆ هەرێم دەنێردرێت.
بێستون سەلام، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: سەرچاوەیەکی تایبەت پێیراگەیاندم کە، وردبینی لیستی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهاتووە نوسراوەکە ئاڕاستەی نوسینگەی فالح ساری وەزیری دارایی عیراق کراوە بۆ ئەوەی ئیمزای تەمویلکردنەکە بکات.
بەپێی زانیارییەکان، هەرکات وەزیری دارایی عیراق ئیمزای کرد، موچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێردرێت.


