حکومەتی تاڵیبان دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە ئەفغانستان هەموو ئارایشگەکانی داخست، ئێستا بە نهێنی ژنان ئەو کارە دەکەن، بەڵام مەترسی هەیە.

 

ئەم هەواڵە لە بی بی سی وەرگیراوە

 

حکومەتی تاڵیبان دوای گرتنەدەستی حکوم لە ئەفغانستان، ئارایشگەکانی ژنانی لە وڵات داخست، ئەمەش بووە هۆکاری ئەویە کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان بە نهێنی کارەکانیان بکەن.

 

ژمارەیەک لەو ژنانەی کە بە نهێنی کار دەکەن دەتوانن هەفتانە کار بۆ 20 کەس ئەنجام بدەن، هەروەها نزیکەی 300 دۆلار داهاتیان دەبێت.

 

کارکردن لە ئارایشگە نهێنییەکانی ئەفغانستاندا ترسناکە، هەندێک لە ژنان روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.

 

ژنان لە ئەفغانستان تا پۆلی شەشی سەرەتایی مافی خوێندنیان هەیە، هەروەها رێکاری زۆر دەگیرێتە بەر بۆ هەر کارێک کە ژنان لە ئەفغانستان بیانەوێت ئەنجامی بدەن.

 

حکومەتی تاڵیبان دوای ساڵی 2021 حکومی ئەفغانستان دەکات و چەندین یاسای لە بواری ژناندا دەرکردووە، یەکێک لە یاساکان ئەوەیە کە ژنان تا پۆلی شەشی سەرەتایی دەتوانن بخوێنن، هەروەها یاسایەکی دیکەی ئەوەیە کە ئارایشگەکانی ژنان دەبێت دابخرێن و هەر کەسێکیش ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.