هەریەک لە گوگڵ ماپ و گوگڵ ئێرز لەسەر نەخشە ناوی کەنداوی مەکسیکیان بۆ کەنداوی ئەمریکا گۆڕی
هەساو ئەمیر
١٣ی شوباتی ٢٠٢٥
دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ ئیمزای لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک کرد، لە ئێستادا لەسەر هەریەک لە گوگڵ ماپ و گوگڵ ئێرز ناوەکەی گۆڕاوە.
دوای ئەوەی 24ی مانگی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی ئەمریكا بە رەسمی ناوی كەنداوی مەكسیكی بۆ كەنداوی ئەمریكا گۆڕی، رۆژی 9ی ئەم مانگە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەناو فڕۆکەکەیەوە کە بەسەر کەنداوەکەدا دەفڕی، ئیمزای لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە کرد.
تڕەمپ لە هەمان رۆژدا، 9ی شوباتی بە رۆژی کەنداوی ئەمریکا ناساند.
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی 10ی مانگ، لەناو فڕۆکەدا بوو و لە رێگادا بوو بۆ بەشداریکردنی لە سوپەر بۆوڵی ئەمساڵ، رایگەیاند، گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک بۆ کەنداوی ئەمریکا شانازییەکی گەورە بۆ مێژووی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە.