ماڵپەری بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردەوە نزیکەی 200بۆمبی نەتەقیوی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم لە گۆڕەپانێکی یاریکردنی منداڵاندان دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی دەیان بۆمبی نەتەقیو کە مێژووەکەی  بۆ جەنگی جیهانی دووەم دەگەڕێتەوە لە ژێر گۆڕەپانێکی یاری منداڵان لە باکووری ئینگلتەرا دۆزراوەتەوە. 

لەو پارکەدا کە دەکەوێتە شاری وولەر لە ویلایەتی نۆرسەمبەرلاند بە دیاریکراوی 176 بۆمب دۆزرایەوە و گوماندەکرێت هی تریش بدۆزرێنەوە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، پێدەچێت ناوچەکە وەک شوێنی راهێنانی پاسەوانی ناوخۆ بەکارهاتبێت و تەقەمەنییەکە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی 1945دا شاردرابێتەوە.

ئەنجومەنی شارەکە، ئاماژەی بەوەداوە، " بیرکردنەوە لەوەی منداڵەکانمان لەو باخچەیەدا یارییان کردووە، ترسناکە"

لە ئێستادا ئەو پارکە بەشێکی زۆری پاککراوەتەوە و ئەگەر هەیە هیتریشی تێدابێت.