حەماس وەڵامی هەڕەشەكانی ترەمپ دەداتەوە سەبارەت بەغەززەو دەڵێت، هیچ بەهایەكیان نییە، لەلایەكی ترەوە خۆی بۆ سیناریۆی دەستپێكردنەوەی شەڕ ئامادە دەكات.

سامی حەمدان، وتەبێژی حەماس رایگەیاند، رێزگرتن لە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان بزوتنەوەكە و ئیسرائیل تاكە رێگەیە بۆ گەڕانەوەی بارمتەكان، ئەوەش لە وەڵامی هۆشدارییەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ فەلەستینییەكان بوو كە رایگەیاندبوو دەروازەكانی دۆزەخ دەكاتەوە ئەگەر تا شەممەی داهاتوو هەموو بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد نەكرێن.

زوهری ئاماژەی بەوەشكرد، زمانی هەڕەشە هیچ بەهایەكی نییە و بابەتە زیاتر ئاڵۆزتر دەكات.

رۆژی دوو شەممە حەماس بڕیاریدا ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرایلی دواخست بۆ كاتێكی نادیار و ئیسرائیلیشی تۆمەتبار كرد بە پێشێلكردنی مەرجەكانی رێككەوتنەكە، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرچاوەكانی حەماس پشتڕاستیانكردۆتەوە، خۆیان بۆ ئەگەری سیناریۆی دەستپێكردنەوەی شەڕ ئامادە دەكەن، بەوتەی خۆشیان ئیسرائیل خیانەتی لێكردوون.