سبەینێ حەماس لە پێنجەمین ئاڵوگۆڕدا سێ بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی ئازاد دەكات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل 183 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد دەكات.

گروپی قەسام باڵی چەكداری حەماس ناوی سێ بارمتە ئیسرائیلییەكەی بڵاوكردەوە كە بڕیارە سبەینێ ئازادیان بكات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل بڕیاریدا 183 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد بكات كە 18یان سزای هەتاهەتایی و 54یان سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە.

هەروەها سبەینێ وەفدێكی ئیسرائیل دەگاتە دەوحە بۆ دانوستان لەسەر قۆناغی دووەمی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەڵام حەماس نێوەندگرانی ئاگادار كردووەتەوە كە ئیسرائیل پابەند نەبووە بەو پرۆتۆكۆڵە مرۆییانەی لەسەری رێككەوتوون.

قۆناغی یەكەمی ئاگربەست كە 20 رۆژی بەسەردا تێپەڕیوە و تا ئێستا 13 بارمتەی ئیسرائیلی و 737 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد كراون.