ئەمریكا رەتیدەكاتەوە رێگە بە حزبوڵا بدات بەشداربێت لە حكومەتی داهاتوو، سەرۆكایەتی لوبنانیش دڵنیایی دەداتە ئەمریكا كە چیتر حزبوڵا جێی مەترسی نییە.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، جێگری نوێنەری ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ جۆزێف عەون سەرۆكی لوبنان كۆبوویەوە و رایگەیاند، ئەمریكا هێڵێكی سووری داناوە لە بەشداریكردنی حزبوڵا لە حكومەتی داهاتووی لوبنان.

ئۆرتاگۆس بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمریكا ناترسێت لە حزبوڵای لوبنان، چونكە لە رووی سەربازییەوە شكستیهێناوە، بەڵام نابێت لە حكومەتی نوێدا بەشدار بێت.

هەرزوو سەرۆكایەتی لوبنان وەڵامی لێدوانەكانی ئۆرتاگۆسی دایەوە و رایگەیاند، دڵنیایی دراوەتە ئەمریكا كە چیتر حزبوڵا جێی مەترسی نییە و هەوڵەكانیش بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ نزیكە لە تەواوبوون.

هاوكات حزبوڵا لێدوانەكانی ئۆرتاگۆسی بە دەستوەردانێكی ئاشكرا لە كاروباری لوبنان وەسف كرد.