رۆژنامەنووسان بۆ سەردانی زیندانی ئیمراڵی و چاوپێكەوتن لەگەڵ ئۆجەلان، داواكاری پێشكەش بە وەزارەتی دادی توركیا دەكەن.

دیجلە موفتوئۆغڵو هاوسەرۆكی كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیكلێ ئۆراسیا رایگەیاند، بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، داواكارییان پێشكەش بە وەزارەتی دادی توركیا كردوە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو گفتوگۆیانەی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی كورد لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدراون.

راشیگەیاندووە، كەمێك زانیاری لەسەر ئەو وەفدانە دەزانن كە تا ئێستا سەردانی ئیمراڵییان كردووە و پێویستە رۆژنامەنوسانیش لە نزیكەوە بیروڕای ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەكە بزانن.