دوێنێ روسەکان مووشەکێکی بالیستی لە جۆری Oreshnikیان بەرەو کێڤ هەڵداوە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە کاری نەکردووە و لەخاکی روسیا خۆی کەوتووەتە خوارەوە و زیان بە چەندین خانو و باڵەخانە کەوتووە.

روداوەکە بووەتە جێگەی تەنزی ئۆکراینییەکان و لە ئێکس دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە، ئۆکراینییەکان نووسیویانە" روسیا ویستی لەلای ترەمپ خۆی نمایش بکات بەڵام نەیتوانی".

موشەکی "ئۆریشنی بالیستی" ئەو موشەکە بەناوبانگە روسییەبوو کە لە ماوەکانی رابردودا پوتین لە بارەیەوە وتی؛ "بەخێرایی دەنگ دەڕوات" و ئامانجەکانی دەپێکێت.