سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیوەندییەكەی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ دیمەشق و  هەسەدە راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە؛ ئیمانۆێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا، پشتیوانیی پاریسی بۆ حكومەتی راگوزەری دیمەشق و ئاسایشی وڵاتەكە دەڕبڕیوە.

ماكرۆن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هاوكات لەگەڵ پیرۆزبایی لە گەلی سوریا لەبارەی رزگاربونیان لە دەسەڵاتی رژێمی پێشوو، جەختی كردوەتەوە لەسەر بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و جەنگ  لەی دژی داعش.

سەرۆكی فەڕەنسا پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە دەڕبڕیوە و رایگەیاندوە، پێویستە ئەو هێزە ببێتە پەشێك لە پێكهاتەی سوپای وڵاتەكە.

سەرۆكایەتی فەڕەنسا لە  راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ماكرۆن و شەرع ئامادەكارییە بۆ كۆنفڕانسی ئاشتی بۆ سوریا كە بڕیارە لە 13 مانگ  لە پاریسی پایتەخت بەڕێوەبچێت.