پۆلیسی سوید رایگەیاند، كەسێك لە نزیك ستۆكهۆڵمی پایتەخت لە ناوەندێكی پەروەدەیی تەقەی كردووە و 10 كەس كوژراون و پێنج كەسیش برینداربوون. 

پۆلیسی سوید رایگەیاند، سەعات پێنجی ئێوارە لە شاری ئۆریبرۆ نزیك ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید كەسێك لە ناوەندێكی پەروەردەیی تەقەی لە خوێندكارەكانی ئەو ناوەندە كردووە و لە ئەنجامدا 10 كەس كوژراون و پێنجی تریش برینداربوون. 

دەشڵێت، تەقەكەرەكەش كوژراوە و ئەو رووداوە بە كردوەیەكی تیرۆرستی مامەڵەی لەگەڵدا ناكەن و لە هۆكارەكانی ئەو رووداوە دەكۆڵنەوە.

پۆلیس وتیشی، ژمارەی بریندارەكان لە زیادبوندایە و یەكێك لە بریندارەكان تەندروستی ناجێگیرە و چوار لە بریندارەكان نەشتەرگەرییان بۆ دەكرێت.