ناتانیاهۆ و ترەمپ ئەمڕۆ کۆدەبنەوە
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ، لە واشنتۆن کۆببنەوە و باس لە پرسی بەردەوامی ئاگربەستی غەززە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و سعودییە بکەن.
میدیا جیهانییەکان بڵاوییانکردەوە: وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ناتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا بکات و وەک یەکەم سەرۆکی ئەوروپی، چاوی بە دۆناڵد ترەمپ بکەوێت.
ئامانجی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا، ڕێکخستنی خولێکی نوێی دانوستان نێوان ئیسرائیل و حەماسە، سەبارەت بە درێژەدان بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
هەروەها ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیانبەوەکردووە، ترەمپ و ناتانیاهۆ هەوڵی ڕێککەوتنێک دەدەن بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعوودیە.