لە دوای كەنەدا و مەكسیك ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر ئەوروپادا دەكات
٣ی شوباتی ٢٠٢٥
لە دوای كەنەدا و مەكسیك، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سەركردەكانی كەنەدا و مەكسیك بڕیارەكەی بۆ سەپاندنی باج بەسەر كاڵای ئەو دوو وڵاتەدا تاوتوێ دەكات، وتیشی، بە نیازە هەمان رێكار بەرامبەر وڵاتانی ئەوروپاش بگرێتەبەر.
ترەمپ راشیگەیاند، بڕیاری زیادكردنی باج لەسەر كاڵای كەنەدا و مەكسیك، لێكدانەوەی وردی بۆ كراوە، چونكە ئەوانیش پارەیەكی زۆری واشنتۆن قەرزران و دەبێت قەرزەكانیان بدەنەوە.
پێشتر كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا باجی بە رێژەی 25% بەسەر ئەو كاڵا و شمەكانەدا سەپاندووە كە لە مەكسیك و كەنەداوە هاوردەی ئەمریكا دەكرێن، جگە لە سەرچاوەكانی وزەی كەنەدا كە 10% باجی لەسەرە، ئەو باجانەش لە 4ی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.