بۆ یەكەمجار ترەمپ فەرمانی هێرشكردنە سەر حەشارگەكانی داعشی لە سۆماڵ دا و رایگەیاند، بە كەمترین زیان ژمارەیەكی زۆر چەكدار كوژراون. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، بەهۆی هەڕەشەكانی چەكدارانی داعش بۆسەر ئەمریكا و هاپەیمانەكانی، فەرمانی بە هێرشكردنە سەر ئەو چەكدارانە لە حەشارگەكانی سۆماڵ داوە و ژمارەیەكی زۆریشیان لێكوژراوە.

ترەمپ لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی: ماوەیەكی زۆر بوو پلانی هێرشكردنە سەر داعش لە سۆماڵ ئامادە كرابوو، بەڵام جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و ئیدارەكەی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان پشتگوێ خستووە بۆیە لەسەر فەرمانی خۆی هێرشەكان ئەنجام دراون.

سەرۆكی ئەمریكا نووسیویەتی پەیامی ئەوان بۆ داعش و هەموو ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر ئەمریكییەكان ئەوەیە كە لە هەرشوێنێك بن دەیان دۆزنەوە و دەیانكوژن.