لە یەكەم سەردانی رەسمیدا بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمرۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا سەردانی سعودیە دەكات .

سەردانەكەی شەرع بۆ ریاز ، یەكەم سەردانە كە لە دوای وەرگرتنی پۆستەكەی وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەر ئەنجامی دەدات و بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكانیش، لەگەڵ لیپرسراوانی سعودیە باس لەم قۆناغەی ئێستا و پشتگیری سعودیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا و هەوڵەكان بۆ هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا دەكرێت .

ئەوە لە كاتێكدایە ، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی سوریای كرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبووەوە ، رۆژی پێنج شەمەش هەریەك لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و ئەمیر محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پیرۆزباییان لە شەرع كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا .