پلانێك هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گرتووخانەی پیشەسازی و هول لە رۆژئاوای كوردستان
کەژان
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بەپێی میدیاكانی عیراق لەئێستادا پلانێك هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گرتووخانەی پیشەسازیی و هۆل لە رۆژئاوای كوردستان.
میدیاكانی عیراق لە زاری شەش لێپرسراوی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە، پلانێكی ئەمنی گەورە كە لەئێستادا لە نێوان بەغداد و ئەنكەرە و ئیدارەی نوێی سوریا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، لەژێر چاودێری ئەمریكادا، تیشك دەخاتە سەر هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گرتووخانەی پیشەسازیی و كەمپی هول و ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)دان، لە پارێزگای حەسەكە لە رۆژهەڵاتی سوریا.
عیراق زۆرترین زیندانیی ئەو گروتوخانانە وەدەگرێت
ئاماژەیان بەوەشكردووە، لە كاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرتوخانانە، عیراق زۆرترین زیندانیی ئەو گروتوخانانە وەدەگرێت.
زیاتر لە 200 خێزانی عێراقی دەخەمڵێندرێت
راشیانگەیاندووە، عێراق لە ئێستادا ئامادەكاریی دەكات بۆ وەرگرتنەوەی قۆناغی هەشتەمی خێزانەكانی كەمپی هۆل دوای گواستنەوەیان بۆ كەمپی جەدعە لە باشوری موسڵ و ژمارەی خێزانەكانی قۆناغی نوێش بە زیاتر لە 200 خێزانی عێراقی دەخەمڵێندرێت، كە خەڵكی پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و كەركوك و سەڵاحەدین.