ھاوسەری ناڤالنی: لە دژی پوتن دەجەنگم و درێژە بەکارەکانی ھاوسەرەکەم دەدەم
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
یولیا ناڤالنایا ھاوسەری ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی روسیا رایگەیاند، پوتن ناڤالنی ھاوسەری و باوکی منداڵەکانی کوشت و ئەو دەیەوێت بەو کارەی ھیوا و ئازادی و داھاتوویان بکوژێت.
دەشڵێت، ناڤالنی لە زیندان دووچاری مامەڵەی خراپ بووەوە و کۆشەگیرکرابوو، دەسەڵاتدارانی روسیا دەستەوەستان بوون لە راگرتنی، بۆیە پوتن کوشتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، درێژە بە کارەکانی ھاوسەرەکەی دەدات و بەردەوام دەبێت لەپێناو وڵات و ھاووڵاتیان و روسیا و داوای یەکڕیزی دەنگی ئۆپۆزسیۆن دەکات و لە دژی پوتن و دەستەکەی دەجەنگێت کە دەیانەوێت وڵاتەکە وێرانبکەن، داوای سزادانی پوتنیش دەکات.