لە سەرەتای ئەمساڵەوە داھاتی نۆکەندی سوێس ٣٧٦ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
سیسی لە میانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوتی میسر وتی، ڕێڕەوی کەشتیوانی کە ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار داھاتی ھەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٤٠ بۆ ٥٠٪ دابەزیووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئابووری میسر بەھۆی کۆرۆنا و شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا و ناسەقامگیری سنوورەکانی لیبیا و سودان و کەرتی غەززە و دووچاری قەیران بووە.
لای خۆیەوە، لیوا ئوسامە ڕەبیع سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس ڕایگەیاند، داھاتی ھێڵی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە ٨٠٤ ملیۆن دۆلارەوە کە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرابوو بۆ ٤٢٨ ملیۆن دۆلار لە ماوەی ھەمان مانگی ئەمساڵدا دابەزیووە.