قەتەر داوایەکی بنیامین ناتانیاھۆ سەبارەت بە فشارخستنەسەر حەماس رەتکردەوە
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
ماجد ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕەخنەی لە لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرت کە تیایدا داوای لە قەتەر کردبوو فشاربخاتەسەر حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، جگە لە ھەوڵێکی نوێی خۆی بۆ درێژکردنەوەی شەڕ ھیچی دیکە نییە.
ئەنساری باسی لەوەشکردووە، لەیەکەم رۆژی ھەڵگیرسانی شەڕەوە قەتەر ھەوڵی نێوەندگیری داوە و بە پێویستی زانیوە بارمتەکان ئازادبکرێن.
ھاوکات رۆژنامەیەکی ئیسرائیلییش لەسەر زاری ناتانیاھۆوە بڵاویکردەوە، جگە لە قەتەر کەس ناتوانێت فشار لە حەماس بکات بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان، بەوتەی رۆژنامەکە، قەتەر میوانداری سەرکردەکانی حەماس دەکات و لە ڕووی داراییەوە ھاوکاری دەکات.