سێ کۆڵبەر لەسنوری شاری بانە و مەریوانی رۆژھەڵاتی کوردستان برینداربوون
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی جەلال و ئاکۆ لەلایەن ھێزە حکومەتییەکانی ئێرانەوە لە سنووری ھەنگەژاڵی بانە دەستبەسەرکراون، دوای ئەشکەنجەدان و لێدان، لە پشتەوە تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا ئەو دوو کۆڵبەرە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی سەلمان ئەمیری کە خەڵکی مەریوان بەھۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود بەسەختی برینداربوو، بەھۆی ناجێگیری رەوشی تەندروستی لە نەخۆشخانەی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.