وڵاتانی گروپی حەوت: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی
لاڤە
١٨ی شوباتی ٢٠٢٤
وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن بڵاوکردەوە و پشتیوانیان بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوە.
ئەو وڵاتانە کە لە ئەمریکا و کەنەدا و ژاپۆن و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا پێکھاتوون رایانگەیاند، دەبێت ئێران ناردنی پارچەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک بە روسیا رابگرێت، چونکە روسیا بە درۆنی ئێرانی ھاووڵاتی مەدەنی کوشتووە و بۆردوومانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ئۆکراینی کردووە.
ھاوکات جەختیان کردەوە لەوەی، دەبێت رێگەنەدرێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات، چونکە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی جیھان.