ناتانیاھۆ: بەھیچ شێوەیەک پابەندی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستنی نابین
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٤
بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک ملکەچی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستنی نابن کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پێشنیاز کراوە.
دەشڵێت، مەرجەکانی حەماس پەسەند کراو نین و ناچنە ژێرباری مەرجەکانیانەوە و بەردەوام دەبن لە شەڕ تا کۆتایھێنان بە حەماس.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فشاری سەربازی تاکە رێگەیە بۆ رزگارکردنی بارمتەکان و بەردەوام ھەوڵی دۆزینەوەی حەشارگەکانی حەماس دەدەن.