راوێژکاری ئەڵمانیا: ناتۆ ھەرگیز ھێز بۆ ئۆکراین نانێرێت
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٤
ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسی میونشن رایگەیاند، ھەڕەشەکانی روسیا راستەقینەن، بۆیە پێویستە توانا بەرگرییەکان و بەرپەرچدانەوەکانیان بەنەگۆڕی بمێننەوە، ئەوان رووبەڕووبوونەوەی روسیا و ناتۆیان ناوێت، لە سەرەتای جەنگەوە بەکۆی دەنگ بڕیاریانداوە لەسەر ئەوەی سەربازانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ نەنێرن بۆ کیێڤ.
دەشڵێت، ئەوان تەنیا دەتوانن پاڵپشتی ئۆکراین بکەن بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات و دوو ھەفتە لەومەبەر روسیا ویستی کۆنتڕۆڵی کیێڤ بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو وە پوتنیش چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد ئۆکراین پاڵپشتی تری بۆ بنێردرێت.