لە تورکیا ١٨٠ کۆچبەر دەستگیرکران کە دەیانویست بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن
هیوا
١٦ی شوباتی ٢٠٢٤
ماوەیەکە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا کۆنتڕۆڵی سنورەکانیان لەگەڵ یۆنان توندترکردووەتەوە و لەناو شارەکان و لە دەریاشدا کۆچبەران دەستگیردەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا بەیانی ئەمڕۆ ٧٨ کۆچبەریان لە دەریای ئیجە دەستگیرکرد کە ١٧ کەسیان منداڵ بوون.
لەلایەکی دیکەشەوە لە ھەڵمەتێکی ھێزە ئەمنییەکاندا ١٠٢ کۆچبەر لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا دەستگیرکران و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی، سەرجەمیان رادەستی فەرمانگەی کۆچی شارەکە کران.