ھەسەدە: شکستمان بە پلانێکی دزەکردنی ھێزەکانی رژێمی سوریا بۆ دێرەزور ھێنا
کوردسات نیوز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٤
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەو چەکدارانە کە سەر بە حکومەتی سوریا بوون، ویستویانە بۆ رۆژھەڵاتی رووباری فورات بپەڕنەوە و شارۆچکەکانی زیبان و کشمە و شعفە کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام پلانەکەیان شکستی پێھێندراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو گروپە دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکداریان کوژراون و برینداربوون، ناچار بە پاشەکشە کراون، بەبێ ئەوەی ئاماری کوژراو و بریندارەکان بخاتەڕوو.
میدیاکانی نزیک لە ئیدارەی خۆسەریش بڵاویانکردووەتەوە کە لە رووبەڕووبوونەوەکاندا لانیکەم حەوت چەکداری نزیک لە دیمەشق کوژراون.