ھاووڵاتییەکی رۆژھەڵاتی کوردستان دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە شاری قروە دەستبەسەرکرا
کوردسات نیوز
١٤ی شوباتی ٢٠٢٤
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، سەجاد مەلەکشاھی، ھاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و رەخنەگرتن لە حکومەتی ئێران و بانگھێشتکردنی خەڵک بۆ بایکۆت کردنی ھەڵبژاردن، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەجاد مەلەکشاھی دوای چەند خولەکێک لە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوتەوە، ھیچ زانیارییەکیش لەسەر شوێنی دەستبەسەرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.