نەتەوە یەکگرتووەکان: ٣٠% خوێندنگەکان لە غەززە راستەوخۆ بۆردومانکراون
لاڤە
١٤ی شوباتی ٢٠٢٤
ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کۆی ٥٦٣ خوێندنگە، ١٦٢ بینای خوێندنگە واتە ٣٠% خوێندنگەکانی کەرتی غەززە بەراستەوخۆ بۆردوومانکراون، کە نزیکەی ١٧٥ ھەزار خوێندکار تییاندا دەیانخوێند و زیاتر لە ٦ ھەزار و ٥٠٠ مامۆستاش وانەیان دەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە مرۆییەکانیش لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە کاریگەری ھێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی پەروەردە و فێربوون لە غەززە ھەڵدەسەنگێنن.
ھەر بەپێی قسەکانی دوجاریک، لانیکەم ٥٥%ی خوێندنگەکانی غەززە پێویستیان بە دووبارە بنیاتنانەوەی تەواوەتی یاخود نۆژەنکردنەوە ھەیە.