تەقینەوەیەک لە ھێڵی سەرەکی بۆری غازی ئێران لە شاری بۆروجن روویدا
شنیار
١٤ی شوباتی ٢٠٢٤
بەپێی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمرۆ تەقینەوەیەک لە ھێڵی ٦٥ ی بۆری غازی چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شاری "بۆروجن" ی ناوەراستی ئێران روویداوە و تائێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.
بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوماندەکرێت تەقینەوەکە رووداوێکی ئاسایی نەبێت، بەڵکو بە ئەنقەست ئەنجامدرابێت، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.