تورکیا لە قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٤
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درۆنێکی تورکیا لە شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی فەرمانبەران کردووەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
دەشڵێت، ناسنامەی ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە نەزانراوە و تیمەکانی فریاگوزاریش گەیشتونەتەوە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە چارەسەری بریندارەکان کردووە.
وتیشی، لایەنە ئەمنیەکان و ئاسایش ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو ھێرشە بڵاونەکردوەتەوە.