جارێکی دیکە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رەوانەی نەخۆشخانە کرا
کوردسات نیوز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٤
بات رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، بەھۆی بوونی کێشەیەکی تەندروستی بەپەلە لە میزەڵدانیدا، ئۆستن جارێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا توشبوونی ئۆستن بە شێرپەنجەی پرۆستات راگەیەندرا و مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە، چونکە بابەتەکە بە نھێنی ھێڵدرایەوە و کەس ئاگادار نەکرابووەوە.
بەڵام وتەبێژەکەی پنتاگۆن رایگەیاند، ئەمجارە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێس و جێگری ئۆستن ئاگادارن، ئەرکەکانیشی رادەستی "کاسلین ھیکس"ی جێگری کردووە.