دەم پارتی کاندیدەکانی بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا راگەیاند
کوردسات نیوز
٩ی شوباتی ٢٠٢٤
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رناوی کاندیدەکانی پارتەکەی بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ١٦ شاری گەورە و ٤٠ ناوەند و ٣ قەزا راگەیاند.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بۆ شاروانی ئیستەنبوڵ ھەریەک لە "مارال دانش بێشتاش و موراد چەپنی" کاندیدکران، ھەروەھا "کەمال بولبول و نەسیبە بەھادر"بۆ شارەوانی ئەنتالیا و "ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیر"بۆ شارەوانی مێردین کاندیدکراون.
بڕیارە ٣١ی ئاداری داھاتوو پڕۆسەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بۆ ھەزار و ٤٧١ شارەوانی بەڕێوەبچێت، بەپێی ئامارێکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیاش، ٣٦ حزب مافی بەشداریکردنیان لەو ھەڵبژاردنەدا ھەیە.