سوپای ئیسرائیل ژێرئاوخستنی تونێلەکانی حەماسی لە ژێر کەرتی غەززە دەستپێکرد
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بە ئاوی دەریا دەستیکردووە بە ژێرئاوخستنی تونێلەکانی گروپی چەکداری حەماس لە ژێر کەرتی غەززە، کە چەندین ژووری ئۆپراسیۆن و کۆگای چەکی تیادایە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژێرئاوخستنی تونێلەکانی ژێر کەرتی غەززە، تەنھا سەرەتایەکە بۆ ئەو پلانەی سوپای ئیسرائیل دایڕشتووە بۆ لەناوبردنی تونێلەکانی حەماس لە ژێر کەرتی غەززە.
بەپێی رۆژنامەکە، واشنتۆن نیگەرانە لەم پیلانەی ئیسرائیل، چونکە دەبێتە مەترسی لەبەردەم دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ کەرتی غەززە.