تورکیا: لەگەڵ ئیسرائیل بەشداری ھیچ پرۆژەیەکی تایبەت بە کەرتی وزە ناکەین
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کارە نامرۆڤانە و دڕندانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی ھەمەلایەنە ھەیە لە بواری رێزگرتن لە تێگەیشتنە مرۆییەکان و جەختکردنەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە کە لە رەوشێکی زۆر خراپدان بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر شارەکەیان.
وتیشی، حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە لە ھیچ پرۆژەیەکی تایبەت بە کەرتی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل بەشداری نەکات و ھەماھەنگیشی لەگەڵ نەکات تا ئەو کاتەی ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە رانەگرێت.